تريفه محەمەد فەرەج؛ عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف؛ فه‌رەیدوون عەبدل محەمەد
پوخته
توێژینه‌وه‌كه ده‌رباره‌ی (فرێزی سینتاكسیی و مۆرفۆسینتاكسیی له‌زمانی كوردییدا)یه، له‌به‌رئه‌وه ...
زیاتر بخوێنەوە
توێژینه‌وه‌كه ده‌رباره‌ی (فرێزی سینتاكسیی و مۆرفۆسینتاكسیی له‌زمانی كوردییدا)یه، له‌به‌رئه‌وه توێژینه‌وه‌كه لایه‌نی دروسته‌یی فرێزهكان له دروسته سینتاكسیی و مۆرفۆسینتاكسییهكاندا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ربۆیه تێیدا هه‌نگاوه‌كانی پرۆژهسازدانی دروسته‌ی فرێز له سینتاكس و مۆرفۆسینتاكسدا ده‌خرێته ڕوو، به‌جۆرێك كه له ئاستی فه‌رهه‌نگدا هه‌موو ئه‌و توخمانه ده‌ستنیشانده‌كرێن كه ده‌سه‌لاتدارن و ده‌سه‌ڵاتی دروستهییان له‌ناو پرۆژه‌ى فرێزهكهدا هه‌یه و وه‌ك سه‌ری دروسته‌كه جڵه‌وی دروسته‌كه ده‌كه‌ن، واته توخمه‌كان له‌هه‌ریه‌ك له فرێزه فه‌رهه‌نگیی و فرێزه ئهركییهكاندا ده‌خرێنه‌ڕوو. له‌به‌رئه‌وه مۆرفۆسینتاكس وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی پاش سینتاكس كاری له‌سه‌ركراوه‌و گریمانه‌و ئاراسته‌ی كاركردنه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕێبازی په‌سنی شیكاریی به‌كارده‌هێنرێت. كه‌ره‌سته‌كانی توێژینه‌وه‌كه زاری ناوه‌ڕاست شێوه‌زاری سلێمانی ده‌بێت. توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌ش و چوار پار پێكدێت، له پاری یه‌كه‌می به‌شی یه‌كه‌مدا، هه‌نگاوه‌كانی پرۆژهسازدان لهسینتاكسدا ڕوونده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه جۆره‌كانی فرێز له سینتاكسدا ده‌خرێنه ڕوو، پاشان له‌پاری دووه‌مدا پرۆژهسازدانی فراوانكراو له سینتاكسدا ڕوونده‌كرێته‌وه. له پاری یه‌كه‌می به‌شی دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌دا پرۆژهسازدان و گریمانه‌ی بهفرێزبوونی جێناوه لكاوه‌كان/مۆرفێمهكانی ڕێككه‌وتن ڕوونده‌كرێته‌وه، له‌پاری دووه‌مدا هه‌نگاوه‌كانی پرۆژهسازدانی فراوانكراو له‌ناو دروسته‌ی مۆرفۆسینتاكسیدا ڕوونده‌كرێته‌وه.